به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان ئەمڕۆ وتی: هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران دەرفەتێکی ڕەخساند بۆ لێک نزیکبوونەوەی ئێران و وڵاتانی جیهان.
ناوبراو لە درێژە دا وتیشی: فڕانک واڵتر شتان مایەر وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سێ شەممە بەیانی لە کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی خەباتی دژی داعش لە شاری ڕۆم ئامادە دەبێ و بێ وچان پێتەختی ئیتالیا بەرەو تاران بەجێ دێڵێ و لەو سەردانە دا لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و وتووێژ دەکا.
شێفێر بە ئاماژە بە سەردانی شتان مایەر لە ڕیاز پاش تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سەعودیش وتی: تەوەرەی وتووێژەکانی ئێمە لە تاران و ڕیاز دابەزینی ئاستی گرژییەکانی دوو وڵات و هەوڵ بۆ دۆزینەوەی رێگای لێک نزیک کردنەوەی دوبارەی ئەو وڵاتە دەبێ.
شێفێر جارێکی دیکە بە ئاماژە بە گرنگی ڕۆڵی تاران و ڕیاز بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا وتی: دەسپێکردنی دانوستانەکانی ئاشتیی سوریا زۆر دژوار بوو و ئێستاش لە قۆناغێکی گرنگ و هەستیار دایە.
تاران و ڕیاز دەبێ گوشار بۆ دوو لایەنەکەی دانوستانکار بێنن و ئامانجی ئێمەش سەرەتا ئاگربڕ، کۆتایی شەڕ، و پاشان پێکهێنانی دەوڵەتی کاربەڕێ کەرە.